عومەر گوڵپی: کابینەی نۆیەم تەنها کارەباکەی جیاواز بوو ئەویش بەرگەی شەپۆلێکی سەرمای نەگرت

کوردستان

21/11/2020     ژمارەی بینراو 401

راچڵەکین-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کابینەی نۆیەم تەنها کارەباکەی لە کابینەکانی دیکە جیاواز بوو، بەڵام ئەویش بەرگەی یەک شەپۆلی سەرمای نەگرت.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەت تەنها جیاوازییەک کە لە کابینەکانی پێش خۆی جیادەکردەوە کارەباکەی بوو کە گوایە پێدانی کارەبایان زیاتر کردووە، ئەویش بەرگەی یەک شەپۆلی سەرمای نەگرت".

دەشڵێت:" حکومڕانی بە پینەو پەڕۆ ناکرێت، بۆ ئەوەی بەرگەی سەرمای زستان و گەرمای هاوین بگریت پێویستیت بە چاکسازی ڕیشەیی و پلان و بەرنامەی ڕوون و شەفافە".

ساڵانە لە وەرزی هاوین و زستاندا کاتکۆکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان کەمدەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن