"عێراق نایەوێ راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات"

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 168

راچڵەکین-

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، عێراق هەرگیز نایەوێت راستەخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، بەڵکو هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە کە  نەوتی هەرێم لەرێگەی بەغداوە بفرۆشێت.

سالار مەحمود، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:"هەموو فشار و هەوڵەکانی بەغدا بۆ ئەوەیە پرۆسەی نەوتی هەرێم وەربگرێت و لە رێگەی بەغداوە بفرۆشرێت، ئەگەر نا هەرگیز نایەوێت دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەربگرێت و راستەوخۆ خۆی مووچە بدات. بریا ئەو چاکەیەی لەگەڵ هەرێمدا بکردیە".

دەشڵێت:" باشترین میکانیزم رێککەوتنی هەرێم و بەغدایە. نابێ هەردوولا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەنە کارتی فشار لەسەر یەکتری. چونکە باجەکەی بەس خەڵکی هەژار و موچەخۆران دەیدەن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن