سارس چییە ؟چۆن بتوانین خۆمانی لێ بیپارێزێن ؟

تەندروستی

22/11/2020     ژمارەی بینراو 690

سارس

ڕاچڵه‌كین-

سەرەتا پێش ئەوەی باسی سارس بکەین پێویستە باسێکی کۆرۆنا ڤایرۆس بکەین، کۆرۆنا ڤایرۆس خێزانێکی گەورەی ڤایرۆسەکانە، مروڤ تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی سییەکان دەکات کە بە نەخۆشیە مرۆژەلییەکان ناسراون واتە ئەو نەخۆشییانەی کە هاوبەشن لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵاندا ، لەوانە هەڵامەتیکی ئاسایی بێت یان حاڵەتێکی قورستری وەک :

1- ( میرس ) MERS کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا لە وڵاتی سعودیە روویدا و لە حوشترەوە بۆ مرۆڤ گواسترایەوە.

2- ( سارس ) SARS کە ساڵی ٢٠٠٣ لە وڵاتی چین روویدا و لە پشیلەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

3- ( کۆڤید ) Covid لە ساڵی پارەوە روویداوە و تا ئێستا بەردەوامە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە شەمشەمە کوێرەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

کە لە ئێستادا تەنها ئەم چەند جۆرەی کە ناسراون و مرۆڤی تووشی ئەو نەخۆشییانە کردووە ، چەندین جۆری تری هەیە کە تا ئێستا نەگواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ و هێشتا لە نێو ئاژەڵاندایە .

سارس ( SARS ) کە کورتکراوەی ( Sever Acute Respiratory Syndrome ) نەخۆشییەکە کە تووشی سییەکان دەبێت بەهۆی ڤایرۆسیک کە پێ دەوترێت ( SARS - COV ) کە کوورتکراوەی ( Sever Acute Respiratory Syndrome - Coronavirus ) کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ولاتی چین روویداوە پاشان گواسترایەوە بۆ کۆمەڵێک وڵاتی تر، کە بوو بە هۆی تووشبوونی ٨،٠٩٨ کەس و مردنی ٧٧٤ کەس بەڵام لە دواتردا کۆنترۆڵ کرا وەک کۆڤید١٩ نەبوو بە هۆی کەرەنتینە کردنی جیهان.

نیشانەکانی سارس چییە ؟

بە شێوەی گشتی نیشانەکانی وەک نیشانەی ( کۆڤید١٩ )ە وەک تا و سەر ئێشە ، ئازاری ماسولکە ، کۆکەی وشک و لەسەدا ١٠ بۆ ٢٠ تووشبووان تووشی سکچوون دەبن، کە لە نەخۆشی کۆڤید١٩ هەمان ئەم نیشانەیان هەیە .

ڕێژەی مردن لەم نەخۆشییەدا بەهۆی ئەو تەمەنەی کە تووشی دەبێت جیاوازە، لە کەسانی بەتەمەندا زۆر بەڵام بە شێوەی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی ئەوە دەکات لەسەدا ١٤% بۆ ١٥% بێت.

چۆن خۆمان بپارێزین لەم نەخۆشییە ؟

هەر وەک پیشتر باسمان کرد شێوازی گواستنەوەی سارس بە هەمان شێوەی کۆڤید١٩ کە ڕێگەی دڵۆپی کۆکە و پژمە، دەست دانەوە دەگوازێتەوە، هەر بۆیە زۆر پێویستە هەمان ئەو رێنماییانەی کە رێگری لە کۆڤید١٩ بەکاردێت لە ئێستادا بەکاریبهێنن لەوانە :

( دەست شۆردنی بەردەوام، بەکارهێنانی ماسک، پاراستنی دووری ١ یەک مەتری نێوان خۆت و کەسێکی تر ، دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان )

لە کۆتاییدا پێویستە ئەوە بڵێن کە نەخۆشی سارس هۆکارەکەی ( SARS-COV )ە و کۆڤید١٩ هۆکارەکەی ( SARS-COV2 ) هەردووکیان هۆکارەکەیان لە خێزانی کۆرۆنا ڤایرۆسە ، چۆنکە لەم ڕۆژانەدا خەڵک بەوە تێگەشتووە کە سارس نەخۆشییەکی تازە تا ئێستا رووی نەداوە ، گرنگە هاوڵاتیان بزانن کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ و تا ئێستا هیچ حاڵەتێک لە جیهان تۆمار نەکراوە. گرنگترین و باشترین ڕێگا لە ئێستادا خۆپاراستنە لە بەرامبەر کۆڤید١٩ یان هەر نەخۆشییەکی تری گواستراوە.

بەکالریۆس لە تەندروستی کۆمەل -ساسان محمد یعقوبی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن