ئاوكردنی چاو
ڕاچڵه‌كین-
ئاوكردنی چاو گرفتێكی باوی چاوه و له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه دروست ببێت، دكتۆر ئه‌بوبه‌كر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو دیارترین هۆكاره‌كانی ئاوكردنی چاو له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه پێده‌كات.
1- بەهۆی کاریگەری کەش و هەوا وەک تۆز و با و ساردی تیشکی خۆری بەهێز.
2- ماندووبوونی چاو.
3- هەبوونی ڕووناکی بەهێز یان دوکەڵ.
4- پەسیو، هەبوونی کێشە لە گیرفانەکانی هەوا (جیوب) و هەستیاری.
5- هەوکردنی پێڵوی چاو.
6- ناڕێکی لە پێڵوی چاو( گۆڕانی ئاراستەی بۆ دەرەوە یان بۆ ناوەوە)
7- بەرکەوتنی برژانگ.
8- سووربوونەوەی چاو بەهەر هۆکارێک بۆ نموونە هەوکردن.
9- گیرانی بۆڕی گوێزەرەوەی فرمێسک لە چاوەوە بۆ لوت.
10- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
11- چارەسەری کیمیاوی و چارەسەری تیشکی.
12- هەبوونی تەنی نامۆ لە چاو یانیش بەرکەوتن بە مادده‌ی کیمیایی.
13- گریان و پێکەنین.
14- نەشتەرگەری چاو.