عێراق جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ ئێران رادەگرێت

عێراق

04/03/2020     ژمارەی بینراو 730

راچڵەكین

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بڕیاری راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەدات و دوا وادەش بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لەو وڵاتە دیاری دەكات.

بەگوێرەی بڕیارێكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، كە ئەمڕۆ 4-3-2020 دەریكردووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەرۆژی 8ی ئەم مانگەوە تاوەكو 15ی مانگ، هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی لەگەڵ ئێران و كوێت رادەگیرێت.

هاوكات رۆژی 15-3-2020 وەك دوا وادە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە ئێران دیاریكردووە، كە تائێستا لەو وڵاتە ماونەتەوە.

دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای ئەو وادەیە، هاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی ئێران، تەنها لەرێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی بەغداو بەسڕە رێگەی گەراِنەوەیان پێدەدرێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن