وتەبێژی حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

کوردستان

29/11/2020     ژمارەی بینراو 4102

راچڵەكین –

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئاشكراكردو رایگەیاند، بەم زووانە مووچە دابەشدەكەین.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی رایگەیاندووە، ئەگەر 320 ملیار دینارەكەی بەغدا بگات یان نا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەكات. 

جوتیار عادل، دابەشكردنی موچەی بە یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی حكومەتی هەرێم وەسفكردو سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانیشی كرد كە تائێستا بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە دانیان بەخۆیاندا گرتووە، وتیشی:" لەكۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران، قسە لەسەر مووچەی فەرمانبەران كراوە، یەكێك لە راسپاردەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتیش ئەوەبووە كە بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا، حكومەت بەمزووانە مووچە دابەشدەكات".

لەبارەی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداش بۆ رێككەوتن لەسەر شایستە داراییەكان، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت، سەردانەكەش دەبێ لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێم بێت.
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن