11 ڕێگا بۆ ڕێگەگرتن لە زوو پیربوونی پێست

تەندروستی

29/11/2020     ژمارەی بینراو 982

پیربوونی پێست

ڕاچڵه‌كین-

تیشکی خۆر ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە زوو پیربوونی پێست، هەروەها ھەندێک لەو ڕەفتارانەی ڕۆژانە دەیانکەین وادەکەن پێستمان زووتر لە کاتی خۆی پیر بێت. پزیشکانی پسپۆڕ لە بواری پێست چەند ڕێنماییەک دەدەن بە نەخۆشەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە زوو پیربوونی پێست، کە ئەم خاڵانەی لای خوارەوە دەگرێتەوە كه‌ دكتۆره‌ ڕۆژان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست باسیده‌كات.

1- پێستت لە بەرکەوتنی ڕۆژانەی تیشکی خۆر بپارێزە:
لەڕێگەی دوورکەوتنەوە لە ھەتاوو بەکارھێنانی جل و بەرگی قۆڵدرێژو و چاویلکەو کاسکێت و کرێمی دژە خۆر.

2- ڕەشکردنی پێست بە چوونە بەر تیشکی خۆر یان لەڕێگەی بەکارھێنانی ئامێری خۆڕەشکردن وا دەکات پێستت لەکاتی سروشتی خۆی زووتر چرچ بێت.

3- ئەگەر جگەرەدەکێشی، وازبێنە:
جگەرەکێشان وادەکات کە پێستت زووتر چرچ بێت و ڕەنگی پێستت تێکدەدات.

4- خۆت بە دووربگرە لە دەربڕین و کاردانەوەی سەر ڕووخسارت:
کاتێک کاردانەوە بە ڕووخسارت ئەکەیت بە بەردەوامی بۆ ماوەیەکی زۆر، ماسولکەکانی ژێر پێستت گرژ دەبن. بە تێپەڕبوونی کات، ئەو خەتانەی بەهۆی گرژبوونی ڕووخسارتەوە درووست بوون، دەبن بە ھەمیشەیی.

5-خواردنی تەندروست و هاوسەنگ بخۆ:
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە خواردنی بڕێکی باش لە سەوزەو میوە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە زوو چرچبوونی پێستی دەمووچاو. لە هەمان کاتدا خواردنی بڕێکی زۆر شەکرو کاربۆهیدرات دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پێست.

6-کهوولی کەمتر بخۆرەوە:
خواردنەوەی کهوول بە تێپەڕبوونی کات زیان بە پێست دەگەیەنێت و وشکی دەکاتەوە، ئەمەش وادەکات دەمووچاوت پیرتر دەربکەوێت.

7- ڕاهێنان و وەرزشکردن لە زۆربەی ڕۆژەکانی هەفتەدا:
وەرزشکردن سیستمی بەرگریکردنی لەش چالاک دەکات، ئەمەش وا دەکات پێستت جوانتر و گەنجتر دەربکەوێت.

8-پێستت بە شێوەیەکی نەرم و لەسەرخۆ پاک بکەرەوە:
پاککردنەوەی دەمووچاوت بە شێوەیەکی توند پێستەکەی دەوروژێنێت، ئەمەش وادەکات پێستەکە زووتر پیرببێت. نەرم و نیانی لە پاککردنەوەی دەمووچاو ڕێگری دەکات لە زوو پیربوونی پێست.

9- ڕۆژانە دووجار دەمووچاوت بشۆ، وە دوای ھەر ئارەقکردنەوەیەکی زۆریش.

10- ڕۆژانە کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکار بهێنە:
کرێمی شێدارکەرەوەی پێست وا دەکات ئاو قەتیس بێت لەناو پێستتدا، ئەمەش دەمووچاوێکی گەنج و پاکت پێدەبەخشێت.

11- دوورکەوەرەوە لەوبەرھەمانەی کە پێستت دەکزێننەوە. کزانەوەی پێست مانای ورووژانی پێستەکە دەگەیەنێت. ورووژانی پێست وا دەکات پێستەکە پیرتر دەرکەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن