هۆكار و چاره‌سه‌ری دڵه‌كوتێ

تەندروستی

30/11/2020     ژمارەی بینراو 289

دڵه‌كوتێ

ڕاچڵه‌كین-

دڵەكوتێ‌، بریتی یە لە زیادبوونی لێدانی ترپەكانی دڵ و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت.

هۆكارەكانی دڵە كوتێ‌:
1- هیلاكی و ماندوبوونی بەردەوام.
2- دڵە راوكێ‌ و قەلەقی.
3- خواردنەوەی چاو قاوەو چوكلێت بەتایبەت لای ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
4- دابەزینی پەستانی خوێن.
5- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و وشك بونەوە.
6- هەستیاری بە هەندێك خواردن و كەم خوێنی.

نیشانەكانی دڵە كوتێ:
1- سەرئێشەیەكەی كەم و ئارەق كردنەوە.
2- ئازاری سنگ و خێرای لێدانی دڵ.
3- توند بونی دڵ و بەردەوامی بۆ ماوەیەكی زۆر.
4- لە هۆش خۆ چوون و بورانەوە و دڵ تێكەڵهاتن.
5- هەناسە توندی زۆر.

چارەسەرەكانی دڵە كوتێ:
هەوڵ بدە لە قەلەقی و دڵە راوكێ‌ بە دووربیت، هەناسە هەڵمژینی بەردەوام و سوودی زۆر دەبێت، هەندێ‌ حاڵەت وا پێویست دەكات چارەسەر بەكاربهێنیت و پزیشك ببینیت، دوركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و خواردنەوە كحولیەكان.

س: ب.ت. كۆیه‌

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن