درامای به‌ناوبانگی" تاج"
ڕاچڵه‌كین-
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی درامای به‌ناوبانگی" تاج" كه باس له چیرۆكی ژیانی ئه‌لیزابێس شاژنی به‌ریتانیا ده‌كات كێشه كه‌وتۆته نێوان پێگه‌ی" نێتفلێكس" و خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا.
تۆڕی هه‌واڵی " سكای نیوز" ی به‌ریتانی له زاری وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌و وڵاته" ئۆلیڤه‌ر دودن" هه‌واڵێكی تایبه‌تی به‌م درامایه بڵاوكردۆته‌وه كه له تۆڕی نێتفلێكس پێشكه‌ش ده‌كرێت كه 195 ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه و ده‌ڵێت" ئه‌م درامایه كارێكه له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌یاڵی دروستكراوه و هیچ وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی شاژنی به‌ریتانیا پیشان نادات"
ئه‌م وه‌زیره‌ی به‌ریتانیا ده‌شڵێت" پێویسته نێتفلێكس زۆر ڕونتر كاربكات و ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌م هه‌ڵانه نه‌وه‌ی داهاتوو بیبینن و به هه‌ڵه ڕوداوه‌كان تێبگه‌ن، ئه‌م درامایه له نوسینی " پیته‌ر مۆرگان" ه و به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای" لیفت بانك" ه و له ساڵی 2016 ه‌وه نمایش ده‌كرێت و چیرۆكی ژیانی شاژنی به‌ریتانیا ده‌گێڕێته‌وه.