لەچیای قەرەچووخ شەش چەكداری داعش كوژران

کوردستان

01/12/2020     ژمارەی بینراو 600

چیای قەرەچووخ- مەخموور

راچڵەكین-

لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییدا لە چیای قەرەچووخی سەر بە قەزای مەخموور شەش چەكداری داعش كوژران.

دژە تیرۆری عیراقی بڵاویكردوەتەوە، لەئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا هێزەكانیان بەهاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ژمارەیەك تیرۆرستی داعشیان لە چیای قەرەچووخ كوشتووە.

دژە تیرۆری عێراق دەڵێت، دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری كە لەئەشكەوتێكدا چەكدارانی داعش هەن، هێزەكانیان هێرشەكەیان كردووە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئاكامی ئەو هێرشەدا  رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو چەكدارانە روویداوەو سێ تیرۆرست كوژراون و سیانی تریان هەڵاتن، بەڵام دواتر لەبۆردومانێكی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان ئەوانیش كوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن