كۆسرەت رەسول: بەهادین نوری تەمەنی خۆی لەپێناو گەلەكەمان بەسەر برد

کوردستان

01/12/2020     ژمارەی بینراو 672

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی (بەهائەدین نوری) سیاسەتمەداری كورد و سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق بڵاوكردەوە.

كۆسرەت رەسول عەلی، لەپەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهائەدین نوری، وەك سیاسەتمەدارو تێكۆشەرێكی گەورەی گەلەكەمان ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو تێكۆشەرانە خزمەتی كردووە، بە كۆچی دوایی مامۆستا بەهادین كاروانی كوردایەتی تێكۆشەرێكی گەورەی لەدەستدا، لە دڵەوە خەمبارم بۆ لەدەستدانی ئەم تێكۆشەرە."

دەقی پەیامەكە

‎بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا بەهادین نوری

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدارو تێكۆشەرو سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی مامۆستا (بەهادین نوری)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
‎مامۆستا بەهادین نوری تەمەنی خۆی، ژیان و خەباتی لەپێناو گەلەكەمان بەسەر برد، وەك سیاسەتمەدارو تێكۆشەرێكی گەورەی گەلەكەمان ڕۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو تێكۆشەرانە خزمەتی كردووە، بە كۆچی دوایی مامۆستا بەهادین كاروانی كوردایەتی تێكۆشەرێكی گەورەی لەدەستدا، لە دڵەوە خەمبارم بۆ لەدەستدانی ئەم تێكۆشەرە.
‎پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم دۆست و هاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم ئەمە دواناخۆشیمان بێ و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن