رۆژهەڵاتی كوردستان؛ ژنێك لەلایەن براكانییەوە سەربڕدرا

کوردستان

01/12/2020     ژمارەی بینراو 512

ئەرشیف

راچڵەكین-

لەپارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ژنێك لەلایەن براكانییەوەو بەپاساوی " ناموس" سەربڕدرا.

رووداوەكە رۆژی 29ی تشرینی دووەمی 2020 بووە كاتێك " سەرگوڵ حەبیبی" تەمەن 31 ساڵ لەگوندی سوورازەی سەر بەپارێزگای سنە، بە پاساوی نامووس، لەلایەن براكانییەوە كوژرا. وەك رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە.

سەرگوڵ حەبیبی بە ڕەچەڵەك خەڵكی گوندی توارمەڵای سەر بە شارۆچكەی كەلاتەرزان و دانیشتووی گەڕەكی "كەمەربەندیی ٢٥"ی شاری سنە و دایكی دوو مناڵی ساوا بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم ئافرەتە ماوەیەك لەمەوبەر، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ لاوێك لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی گەڕەكەكەوە دەستبەسەر كرابوو بەڵام هەردووكیان پاش ڕۆژێك ئازاد كرابوون.

تەرمی سەرگوڵ حەبیبی ڕۆژی دووشەممە لە گۆڕستان محەمەدیی شاری سنە و لە بێدەنگیی تەواوی ڕاگەیاندنەكان و بە بێ بە ڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێكی پرسە و سەرەخۆشی بە خاك سپێردرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هیچ یەكێك لەبراكانی سەرگوڵ، لەسەر ئەو تاوانەی ئەنجامیانداوە، دەستگیرنەكراون. 

بەگوێرەی ئەو ئامارەنی بڵاوكراونەتەوە، لە سەرەتای ساڵی 20١٩وە تا ئێستا، لانی كەم چوار ژن بە بیانووی نامووس، لەرۆژهەڵاتی كوردستان بەدەستی بنەماڵە و كەسانی نزیكی خۆیان كوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن