لیلیا سوداكۆڤا
ڕاچڵه‌كین-
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی دادگاكانی ڕوسیا ئاشكرایان كرد خانمه فۆتۆ مۆدێلێك به‌ناوی" لیلیا سوداكۆڤا" له به‌رده‌م دادگا دانی به‌وه‌دا ناوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ كوشتوه و به‌هۆی توندی برینداربوونی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
لیلیا به تۆمه‌تی كوشتن تاوانباره و خۆشی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، ئه‌م تاوانه له 28 ی مانگی 11 ی ئه‌مساڵ ڕویداوه.
لیلیا ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه له مۆسكۆ ده‌ژی و وه‌ك خانمه نمایشكارێكی جلوبه‌رگ كارده‌كات و له چه‌ندین گۆڤاری به‌ناوبانگ وێنه‌كانی بڵاوبونه‌ته‌وه باسی له‌وه كردوه كه به‌هۆی غیره‌كردنی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه.
له ئێستادا لیلیا به یاسای ژماره 111 له یاسای سزادانی ڕوسی ده‌ستگیركراوه كه تیایدا هاتوه" ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست كه‌سێكی دیكه بریندار بكات و ببێته هۆی مردنی ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت"