باكووری كوردستان؛ بوومەلەرزەیەك پارێزگای سێرت-ی هەژاند

کوردستان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 544

راچڵەكین-

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی پێنج پلە بەپێوەری رێختەر شارۆچكەی كورتڵان سەربە پارێزگای سێرت-ی لەباكوری كوردستان هەژاند.
 
سەرۆكایەتی ئیدارەدا‌نی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD) بڵاویكردووەتەوە، كاتكۆ 8:45 ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی پێنج پلە، شارۆچكەی كورتڵان-ی هەژاندووە.

ئاماژە بەوەش دراوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 20 كیلۆمەتردا روویداوە، بەبێ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر زیانەكانی بڵاوبكرێتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن