هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زانای چینی ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی له گۆڤاری Science بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه توشبوویه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی خێزان هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م و به‌ربڵاوترین هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه له‌ناو ئه‌ندامانی خێزاندا.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه داتا له‌سه‌ر 1178 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ 15648 كه‌س هه‌بووه به به‌رده‌وامی له هه‌رێمی هۆنان بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه و توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری بكرێت، پسۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌تا مرۆڤ له كه‌سێكی توشبوو بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر زۆرترین به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆره.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له سه‌نته‌ر و نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌كان و چێشتخانه و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه كاتێك ڕێنمای ته‌ندروستی جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس له‌م شوێنانه كه‌متره و سه‌ره‌كیترین هۆكاری توشبوون به كۆرۆنا ناو خێزانه‌كانه كاتێك یه‌كێك له‌وان توش ده‌بێت و هه‌ر یه‌ك ڕۆژ به‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توشبویه‌كی كۆرۆنا ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ئه‌وانی دیكه به ڕێژه‌ی %10 زیاد ده‌كات