پەرلەمانتارێكی دیكەی عێراق بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

عێراق

03/12/2020     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین – 

ئەندامێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، بەمەش دەبێتە سێیەم پەرلەمانتاری عێراق كە بەهۆی ئەو ڤایرۆسە گیانلەدەست بدات.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 3-12-2020، عەلی عەبودی ئەندامی رەوتی حیكمە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ماوەیەك لە توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.

رەوتی حیكمە لە راگەیەندراوێكدا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو پەرلەمانتارەی كردووەو بە كەسێكی دڵسۆزو نیشتمانپەروەر وەسفیكردووە، كە هەمیشە لە بەرەی گەلدا بووەو بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان تێكۆشاوە.

عەلی عەبودی، سێیەم پەرلەمانتاری عێراقە كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە، پێشتریش هەریەك لە غەیدا‌ء كمبش ئەندامی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان و حەسەن زوهری ئەندامی كوتلەی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستدابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن