په‌لاماردانی ئافره‌تێكی گه‌شتیار له‌لایه‌ن قرشێكه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
پێگه‌ی " میسر تایمز" گرته ڤیدیۆیی گه‌شتیارێكی ئه‌ڵمانی بڵاوكردۆته‌وه كاتێك له‌لایه‌ن ماسییه‌كی قرش له باشوری ده‌ریای سوور نزیك كه‌نار ئاوه‌كانی شاری مورسی هێرش ده‌كرێته سه‌ری.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه قرشه‌كه چۆن په‌لاماری ئافره‌ته گه‌شتیاره ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌دات له‌كاتێكدا له قوڵای ده‌ریادایه و له ته‌نیشتیه‌وه مامۆستای تایبه‌ت به فێركاری مه‌له‌وانی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو دانه جلوبه‌رگی تایبه‌ت به مه‌له‌وانی ده‌ریای له‌به‌ردا بووه په‌لاماردانی قرشه‌كه بۆ زۆر ئه‌سته‌م نه‌بووه.
ئه‌م ئافره‌ته گه‌شتیاره ته‌مه‌نی 43 ساڵه و له ناوچه‌ی " ئه‌لڤین ستۆن" توشی ئه‌م ڕووداوه بووه و هه‌ر دوای ڕوداوه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.