كۆمه‌ڵێك دز پاره‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا باراند
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵێك دز دوای بڕینی بانكێك له‌باشووری به‌رازیل له‌ڕێی به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورس بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا به شه‌قامه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت دوایان بكه‌وێت و ده‌ستگیر نه‌كرێن.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت دزه‌كان به‌و شه‌قامه‌ی پیایدا تێپه‌ڕبوون بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كه‌دا دروست بكه‌ن و كه‌س به‌دوایان نه‌كه‌وێت و ده‌ستگیر نه‌كرێن بڕێك پاره هه‌ڵده‌ده‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
ئه‌م ڕووداوه له شاری "كریسیۆما" ڕویداوه كه ژماره‌ی دانیشتوانی 217 هه‌زار كه‌سن و شاره‌كه 200 كیلۆمه‌تر له باشووری فلۆریانوپۆلیس دووره، هیچ دیار نییه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دزراوه چه‌نده به‌ڵام دزه‌كان كه ژماره‌یان 30 پیاو بووه كاره‌كه‌ی خۆیان كردوه بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ده‌ستگیر بكرێت.