هەولێرو بەغدا لەسەر پشكی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی 2021 رێكدەكەون

کوردستان

05/12/2020     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، حكومەتی هەرێم و عیراق لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژەیاسای 2021 گەیشتوونەتە رێككەوتن.

 ئەحمەد سەفار، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند:" شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتوون لەسەر ئەوەی هەمان ئەو رێككەوتنەی پێشوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا كازمی بخرێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و دوای رێككەوتنەكە شاندەكە گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان." وەك میدكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردووەتەوە.

بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان رادەستی بەغدا دەكات.

شەوی 3/4ی ئەم مانگە شاندێكی تەكنیكیی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئەمڕۆش شاندەكە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەنێویاندا وەزیری دارایی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان. 
 
هەریەك لەخالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامانی شاندەكەبوون.  

پێشتر ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، سەردانی شاندەكەی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی (320) ملیار دینارەكە و بودجەی 2021و پشكی هەرێمی كوردستان تیایدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن