جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەكۆبوونەوەدایە

کوردستان

05/12/2020     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین-

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ قسەكردن لەسەر چەند بابەتێك لەنێویاندا  هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكە، بارودۆخی دارایی هەرێم و خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی مامۆستایان و مووچەخۆران، لەكۆبوونەوەدایە.

 بڕیاربوو هەفتەی رابردوو، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ ئەم هەفتەیە دواخرا، تاوەكو شاندی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و ئەنجامی كۆبوونەوەكە دەگەڕێنێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشدارە، كە سەرۆكی كوتلەی بزووتنەوەی گۆڕانە لە حكومەت بۆ ئەوەی قسەكانی كۆبوونەوەكەی دوێنێی بەغدا بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بخاتەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایەش گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی بارودۆخی دارایی كوردستان بخاتەڕوو.

رۆژی پێنجشەممە 26-11-2020 جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە، كۆبوونەوەكە لەسەر دوو تەوەر بوو، دوو راسپاردەشی بۆ جڤاتی نیشتمانی ناردبوو بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدات، یەكەمیان بۆ ئەوەی لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2021 هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بكرێت ، راسپاردەیەكیشیان لەسەر بارودۆخی دارایی و دواكەوتنی مووچەو دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا بوو، كە لەلایەن وەزیری داراییەوە راپۆرتێك خوێندرابووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن