راچڵەكین-
یەكێتی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) ئاشكرایكرد، جامی جیهانی فیفا ٢٠٢١ لە ژاپۆن ئەنجام دەدرێت.
فیفا، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پلان وابوو جامی جیهانی فیفا لە چین ئەنجامبدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا دواخرا و بڕیاردرا لە ژاپۆن ئەنجامبدرێت.
بەهەمانشێوە پاڵەوانێتی جامی جیهانی كە بڕیاربوو لەمساڵدا لە قەتەر ئەنجامبدرێت، بەهۆی پەتای كۆرۆنا دواخرا بۆ ١-١١ی شوباتی ٢٠٢١. بەم شێوەیە لە ماوەی ساڵێكدا دوو پاڵەوانێتی بەڕێوەدەچێت.