راچڵەكین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات و بازاڕی دۆلارەكەش دادەخات.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 5-3-2020 دەریكردووە، چەند بڕیارێكی نوێی دا بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڕیارەكان بریتین لە:
1- قەدەغەكردنی یاری ئۆكەی و دۆمینە لە كافتریاكان.
2- داخستنی بازاری دۆلارە كۆنەكە.
3- چەند رێكارێك بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە ناو بازاڕی سلێمانی.