زەیتی كانزایی چییه؟
ڕاچڵهكین-
زهیتی كانزایی بریتییە لە پێكهاتەی پاشماوەی نەوتی خاو بەكار دێت بەشێوەیەكی ئامادەكراو بۆ كەرتی كشتوكاڵی وەلێكچوون هەیە، لەزەیتی هاوینی و زستانی ئەوانیش لە پێكهاتەی كیمیاییدا جیاوازن لە ڕووی ( كێشی جۆری، چڕی ، جیڕی )
زەیت كانزایی دوو جۆرە :
1- جۆری ئاسایی ڕەگ و شێوەی وەك ماست وایە .
2- جۆری باش پارافینی 99.94% زەیتەو لەئاودا دەتوێتەوە ، ئەمیش دوو جۆرە :
1- زەیتی كانزایی پارافینی بێ دەرمان.
2- زەیتی كانزایی پارافینی تێكەڵ بەدەرمان، ئەم جۆرە پێویستی بەوە نی یە هیچ دەرمانێكی لەگەڵ تێكەڵ بكرێت لە هەموو جۆرەكانی تر باشترە ، تێچوو كەم دەكاتەوە بۆ جوتیار .
-زەیتی زستانە:
زەیتێكی زۆر چڕە دەتوانرێت داری پێ بڕشێنیت بەتایبەت لە قۆناغی متبوندا كە تێیدا گەشە دەوەستێت (فتره سكون ) یان بەتەواوی گەڵایان وەریبێت كە ژەهراوی نیە بۆ دارەكە كەكاردەكاتە سەر لە ناوبردنی گەرا و مێرووی سەردارەكان لەوەرزی زستاندا ، بۆ هەموو قۆناغەكانی مێرووی تەواو گەراو حوریە .
- زەیتی كانزایی هاوینە:
زەیتێكی سوكە و چڕی كەمە دەتوانرێت داری پێ بڕشێنرێت لەكاتێكدا گەڵاو گۆپكەی سەوزی پێوەبێت ، زۆر بەسودە بۆ لەناوبردنی جاڵجاڵۆكەو زیندەوەری توێكڵدار (توێشكدار) كە دەكرێت لەگەڵ دەرمانێكی زیندەوەركوژ یان جاڵجاڵۆكە كوژی بەهێز تێكەڵ بكرێت.
گرفتهكانی زەیتی كانزایی:
- ڕشاندنی لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەتایبەت لەسەروی (32)پلەی سەدی دەبێتە هۆی سوتاندنی گۆپكەی گەشەی سەوز، دەتوانرێت بڕشێنرێت بەتایبەت لە كۆتایی ڕۆژدا و دوای خۆر ئاوابوون.
- ڕشاندنی بە ئاوی ناساز كە ڕێژەیەكی زۆر ( Ca ) كالسیۆم و (Mg) مەنگەنسیۆمی تێدابێت دەبێتە هۆی شێوەی گۆرانی گیراوەی(زەیت لە ئاودا ) (W/O) بۆ شێوەی( ئاو لە رۆندا ) (O/W) ، كە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی ڕووەكەكە .
-كاتی گونجاو بۆ ڕشاندنی زەیتی كانزایی:
واباشترە كە دوای هەڵپاچین و پاكردنەوەی دارەكان ڕاستەوخۆ بڕشێنرێت بەلەبەرچاو گرتنی كەش و هەوا.
ئا:ئەندازیاری كشتوكاڵ-بەڵێن