چاوەڕێیت دڵی هاوسەرەکەت چاک بێتەوە؟

ستایل

18/12/2020     ژمارەی بینراو 345

هاوسه‌رگیری


ڕاچڵه‌كین-

ژیانی ژن و مێردایەتی ڕەنگە یەکێک بێت لە قورسترین شتەکانی دنیا، چونکە پێش هەموو شتێک پێویستی بەوەیە چاک خۆت ناسیبێت و مەعریفەت هەبێ بە کەلەبەرە دەروونییەکانی خۆت، ئەوەندەش تەوازوعت هەبێ ئامادەییت تیابێ ئیشیان لەسەر بکەیت.

یەکێک لەو شتانەی پەیوەندی نێوان ژن و مێرد ژەهراوی دەکات، هەوڵدانە بۆئەوەی بەردەوام لەسەر حەق بیت، ڕاستە هاوسەرە بەختەوەرەکانیش وەکو هەموو ژن و مێردێکی تر، ناکۆکی و لێکتێنەگەیشتن دەکەوێتە بەینیانەوە، بەڵام ئەوەی ئەوان جیادەکاتەوە ئەوەیە بەدوای پشکی خۆیادا دەگەڕێن لە دروستبوونی کێشەکاندا پێش ئەوەی دەست بدەنە خەتابارکردنی بەرامبەرەکەیان.

بۆئەوەی سەرلەنوێ هاوسەرەکەت خۆشبوێتەوە، چاوەڕێ مەبە کێشەکانتان چاره‌سه‌ر بێت و دڵتان لەیەک ساف بێتەوە. هەر هەڵسوکەوتێکی جوان و خانەدانانە کە تۆ دەینوێنی -ئەگەرچی زۆریشت لەخۆت کردبێ- دڵتان سافتر دەکات و گرێکانی نێوانیشتان زیاتر دەکاتەوە.

ئا:ڕاوێژکاری خێزانی: ئەحمەد خالیدی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن