ئه‌ماندین بوتی
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ماندین بوتی كه خه‌ڵكی "نۆرماندی" فه‌ڕه‌نسایه بووه خاوه‌نی نازناوی" شاجوانی فه‌ڕه‌نسا" بۆ ساڵی 2021 و ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 23 ساڵه له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا وه‌ك شاجوانی فه‌ڕه‌نسا دیاریكرا و به‌مه‌ش 100 ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر ئه‌م كێبڕكێیه.
ئه‌ماندین له ئێستادا خوێندكاری " ماجستێر" ه له زانكۆی كاین له باكوری ڕۆژئاوای فه‌ڕه‌نسا و پسپۆڕیه‌كه‌ی له بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدایه.
ئه‌ماندین هه‌ڵبژێردراوی نێوان 29 كاندیده كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-24 ساڵدا بوون و دوای ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك شاجوان ئه‌م خانمه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڕینی وێنه‌ی ئافره‌ت ده‌بێت له كۆمه‌ڵگادا و ته‌واوی هێز و توانای خۆی ده‌خاته ئیش بۆ ئه‌م بابه‌ته.
ئاهه‌نگه‌كه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاجوانی فه‌ڕه‌نسا به بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر سازكرا، ساڵی 1920 بۆ یه‌كه‌مجار ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه چووه.