سه‌رمایه‌دارێك 14 ساڵه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا ژیاوه
ڕاچڵه‌كین-
خانمێكی میسری دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی زانیویه‌تی كه مێرده‌كه‌ی 14 ساڵ لێی جیابۆته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بمرێت و له‌گه‌ڵیشیدا ژیاوه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربێت له‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیابۆته‌وه.
پیاوی ئه‌م خانمه ته‌ڵاق نامه‌كه‌ی له شوێنێكی تایبه‌تدا هه‌ڵگرتوه و بابه‌ته‌كه‌ی لێشاردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌شی ژیاوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مردوه.
گۆڤاری" انهار" ی میسری له زاری هاوسه‌ری ئه‌م پیاوه‌وه ئاشكرای كردوه كه دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ئافره‌ته زانیویه‌تی دوای یه‌كه‌م ساڵی هاوسه‌رگیری مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقیداوه و دوای تێپه‌ڕبوونی 14 ساڵ به‌سه‌ر ژیانكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌ی زانیوه و بۆ وه‌رگرتنی مافی یاسایی خۆشی په‌نای بردۆته به‌ر دادگا و منداڵه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ش له هاوسه‌ری یه‌كه‌می ڕه‌تیان كردۆته‌وه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی باوكیان مافی ئه‌م ئافره‌ته‌ی پێوه بێت.