نەمانی هەستکردن بە کەسییەتی
ڕاچڵهكین-
تاک کاتێک توشی ئەم حاڵەتە دەبێت هەست بە بوونی خۆی ناکات و هەستناکات کە بوونی هەیە، لە روی جەستیی و دەرونییەوە توانای هەستکردن بەبوونی خودی خۆی نامێنێت. تاک هەستدەکات کە گۆراوە یان دونیا بەشێوەیەکی سەیر دەبێت بە لایەوە، وەکو ئەوە وایە کە خەون ببینێت و لەخەودابێت، دكتۆر جهعفهر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ڕونكردنهوهی زیاتر لهسهر ئهم حاڵهته دهرونیه دهدات.
بە واتایەکی دیكه تاك وا هەستدەکات کە چاودێرێکی دەرەکییە بەسەر بیرکردنەوە، هەستەکان، و جەستەی خۆیدا، یاخود وا هەستدەکات کە لاشەیەکی بەتالە و هیچ کۆنترۆلێکی بەسەر خۆیدا نییە.
لە دوای قەلەقی و دڵتوندی، سێیەم نیشانەی باوی دەرونییە. بەگشتی هەستێکی ناخۆشە بۆ تاک کاتێک توشی ئەم نیشانە دەبێت!
ئەم نیشانە هۆکاری زۆرە، بە گشتی ئەمانەن:
1- لە مرۆڤی ئاساییدا، لەوانەیە بەهۆی ماندویی، قەلەقی و هەندێکجاریش بەبێ هۆکار روبدات.
2- بوونی فشاری دەرونی بەهێز، بۆ نمونە کێشەی ئابوری یان کێشەی پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستان یاخود لەدەستدانی کەسێکی خۆشەویست.
3- دەگونجێت نیشانەی نەخۆشییە دەونییەکان بێت وەکو نەخۆشی قەلەقی، رارایی، پانیک، بێخەوی، .
4- دەگونجێت نیشانەی نەخۆشییە دەمارییەکان بێت وەکو لاسەرئێشە و پەرکەم، ...
6- لەوانەشە بۆخۆی نەخۆشی بێت بەڵام پێویستە نیشانەی تری هەبێت بەتایبەت نەمانی هەستکردن بە واقیع یان ژیان (Derealization). لەم بارەدا دەبێتە نەخۆشییەکی دەرونی تایبەت و پێویستی بە چارەسەر دەبێت.