بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی

ئابوری

24/12/2020     ژمارەی بینراو 3762

راچڵەکین-

بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 143 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

حاجی کامەران، خاوەنی نوسینگەی (هێرۆ) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە راچڵەکین-ی راگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 143 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100دۆلار بە 143 هەزار و 500 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی دراوەكانی تر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەكراوە:

100 یۆرۆ بە 173 هەزار دیناری عیراقییە.

100 پاوەن بە 192 هەزار دیناری عیراقییە.

نرخی 100 لیرەی توركی بە 16 ھەزار و 500 دینارە.

نرخی 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە پێنج ھەزارو 500 دینارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن