فۆتۆفۆبیا
ڕاچڵهكین-
فۆتۆفۆبیا بریتییە لە کەمبوونەوەی بەرگری چاو بەرامبەر بە بینینی ڕووناکی، دكتۆر ئهبوبهكر پسپۆڕی نهخۆشییهكانی چاو لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر لهسهر ئهم گرفتهی چاو باس دهكات.
فۆتۆفۆبیا توند و درێژخایەن بەرامبەر بە ڕووناکی وەکو لە ژانی لاسەر (شەقیقە) و جۆرەکانی فێ ڕوودەدات کەسەکە هەست بە ئازاری چاو و سەر و مل دەکات تا وای لێدێت کە ڕووناکیش نەبێت نیشانەکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک هەر دەمێنن. هەندێکجار فۆتۆفۆبیا هێندە توندە کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانی فیزیکی و دەروونی کەسەکە درووستدەکات.
هۆکارەکان بە گشتی یان پەیوەندیان بە چاوەوە هەیە یاخود کۆئەندامی دەمار، هەندێکجار هۆکاری بۆماوەییشی لە پشتە، جگە لەمانە هۆکاری دیکەش هەن.
ئەوانەی پەیوەندیان بە چاوەوە هەیە ئەمانەن:
(ڕەنگکوێری توند، لەدەستدانی یان نەبوونی بەشێکی ڕەنگینە ی چاو، فراوانبوونی بیلبیلەی چاو بەهۆی قەترەو دەرمانی تر، نەبوونی عەدەسە لە چاو، هەوکردنی درێژخایەنی پێڵوی چاو لەگەڵ وشکی چاو، ئاوی ڕەشی زگماک، ئاوی سپی، کۆلۆبۆما (هەبوونی ناتەواوی لە ڕەنگینە و تۆری چاو بە شێوەیەکی زگماک)، پوکانەوەی خانە قوچەکیەکانی تۆڕەی چاو، هەوکردنی ڤایرۆسی لکاوەو گلێەی چاو، هەبوونی برین لە گلێنەی چاو، ناتەواوی لە گلێنەی چاو، بوونی تەنی نامۆ لەسەر گلێنەی چاو یاخود هەوکردنی بەکتریایی گلێنەی چاو، خزانی عەدەسەی چاو،هەوکرنی ناوەوەی چاو، بەرکەوتنی زەبری دەرەکی و گلێنەی قووچەکی و گرێی چەوری پێلوی چاو و هەوکردنی سەر سپێنەی چاو، هەوکردنی ڕەنگینەی چاو، جیابوونەوەی تۆڕی چاو، لەحیمکردن و سووتان بەهۆی سەیرکردنی بەفر)
ئەوەی پەیوەندی بە کۆئەندامی دەمارەوە هەیە:
- ئۆتیزم، هەوکرنی پەردەکانی مێشک و مێشک، خوێنبەربوونی ناو مێشک، هەبوونی گرێ لەسەر، نەخۆشی شەقیقە و فێ....
- هۆکاری دیکەش وەک بەکارهێنان یان لێبرانی هەندێک جۆری دەرمان و چارەسەری کیمیاوی، هەروها کۆمەڵێک نەخۆشی گشتگیر وەک ئەلبینیزم (ئەوانەی موویان سپیە بەهۆی نەبوونی یان کەمی میلانین) هەروەها پەسیو و هەندێک جۆری دیکەی هەوکردن و ژەهراوی بوون بە توخمی جیوە هۆکاری دیکەش هەن.
چارەسەر بە چارەسەرکردنی هۆکارەکەی دەبێت (ئەگەر نەخۆشیەکە چارەسەری هەبێت) و بەکارهێنانی چاویلکەی هەتاوی دژە روناکی بۆ هەندێکیان بەسوودە.