ئەو دوو تۆمەتبارەی دزییان لە باخەكانی سیتەك كردبوو دەستگیركران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 277

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە دزیكردن لە چەند باخێكی ناحیەی سیتەك.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزی لەباخەكانیان كراوەو چەندین كەلوپەلی جۆراوجۆریان لێ دزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەك-ەوە دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیر بكرێن، هەروەها دەستبەسەر كەلوپەلە دزراوەكانیشدا گیرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمەتباران ( ش، ص، ئ لەدایكبووی 1983 و ص، س، ف لەدایكبووی 1976 )، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، لەلێكۆڵینەوەكاندا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن