بڕیارێك لەبەرژەوەندی شۆفێران لەهەرێمی كوردستان دەدرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 534

راچڵەكین-

بەگوێرەی نوێترین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو شۆفێرانەی ( مۆڵەتی نوێ)یان هەیە، دەتوانن كاتێك بەئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتی دەرەوەی هەرێم دەكەن، مۆڵەتەكانیان نەكەن بەنێودەوڵەتی و بەكاری بهێنن.

رۆژی چوارشەممە 20ی ئایاری 2026 عەقید سۆران سادق، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لەپارتی راگەیاند: "مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەستبەجێ دوای دەرهێنانی دەتوانرێت بەكاربهێنرێت و تاوەكو كاتی بەسەرچوونی، كاری پێدەكرێت." ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم مۆڵەتە تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتە و بارهەڵگر و تەنكەرەكان ناگرێتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ (كە واژۆی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی لەسەرە)، رێنماییەكان بەم شێوەیەن:

1- ئەو شۆفێرانەی خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری "نوێی ناوخۆیی"ن (ئەوانەی بە سیستەمە نوێیەكە كراون)، دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن بەبێ ئەوەی پێویست بكات مۆڵەتەكەیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی.

2- ئەو كەسانەی بەبێ ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت دەكەن و دەیانەوێت لەو وڵاتەی بۆی دەچن ئۆتۆمبێل بەكرێ بگرن یان شۆفێری بكەن، پێویستە مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربهێنن، چونكە مۆڵەتە ناوخۆییە نوێیەكە تەنیا بۆ ئەو كەسانە كارایە كە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە مەرزەكانەوە دەچنە دەرەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن