بەرەی سكاڵاكەی تەیف سامی لەسەر حكومەتی هەرێم فراوانتر دەبێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 223

راچڵەكین-

دوای سكاڵاكەی تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دژی بڕیارێكی تایبەت بە بەناوكردنی موڵكەكانی حكومەتی پێشووتری عیراق، هەریەك لە بانكی رافیدەین و كۆمپانیایی دڵنیایی عیراقیش لەسەر هەمان دۆسێ سكاڵایان تۆماركرد.

پێشتر تەیف سامی، دژی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەلەساڵی 1992 دراوە، سكاڵای لەسەر هەریەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیرانی دارایی و دادی هەرێم تۆماركردبوو.

لەسكاڵاكەیدا، وەزیری پێشووی دارایی عیراق داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، بڕیاری ژمارە 3326ی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە تایبەتە بە بەناوكردنی موڵكەكانی حكومەتی پێشووی عیراق و ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی پێشووی دەسەڵاتی بەعس، هەڵبوەشێنێتەوە و بەنادەستووری دابنێت.

لەئێستادا هەریەك لە بانكی رافیدەین و كۆمپانیایی دڵنیایی عیراق لەسەر هەمان بڕیار كە 34 ساڵ پێش ئێستا دراوە، سكاڵایان لەسەر حكومەتی هەرَمی كوردستان لەدادگای فیدراڵی تۆماركردووە.  

هاوكات دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، رۆژی 10ی حوزەیرانی 2026ی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی تایبەت بەو سكاڵایانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن