لەناحیەی عەربەت كەسێك بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 479

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی لەناحیەی عەربەت راگەیاند كە بە ئۆتۆمبێل دوو كەسی شێلاوەو دواتر هەڵاتووە.

شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێك  لەناحیەی عەربەت دوو هاووڵاتی شێلاو دواتر هەڵهات، برینی یەكێك لەو هاووڵاتییانەش سەختە.

رۆژی چوارشەممە 13ی ئایاری 2026 پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووەو دوای ڕووداوەكە هاڵاتووە. 

وەك پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ڕووداوەكە، بڕیاری دادوەر وەرگیراوەو دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و لەماوەی كەمتر لەكاتژمێرێكدا توانرا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

لەئێستادا تۆمەتبار (س، ل، ع) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٣) لەیاسای هاتووچۆ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن