لێخۆشبوون لە سزایەكی دارایی بۆ ماوەی ساڵێك درێژكرایەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 473

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەلێخۆشبوون لەسزای دارایی سەر ئەو بازرگان و خاوەن كۆمپانیا و پێشەنگایانەی بواری هاوردەكردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلانە، كە بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاكانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیووە بیفرۆشن. 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بە گوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (١٣٩٣٥ لـە ١٣-٥-٢٠٢٦)، بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەبەر لێكەوتەكانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران بەسەر كەسابەت و گوزەرانی خەڵك و بازرگانی، ماوەی ساڵێك تۆماركردن درێژكرایەوە بۆ ئەو بازرگان و خاوەن كۆمپانیا و پێشەنگاكانی بواری هاوردەكردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل كە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل وماتۆسكیلیان هاوردە كردووە بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاكانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیووە بیفرۆشن.

 ماوەی یەك ساڵ لە دەرچوونی ئەو فەرمانە بۆیان درێژ كرایەوە و هیچ سزایەكی دارایی ناكەوێتە سەریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن