سێنتکۆم: ئاڕاستەمان بە 78 کەشتی گۆڕیوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66

راچڵەکین-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە کۆپتەرەکانی چاودێریی کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن لە کاتی گەشتکردنیان لە ئاوە هەرێمییەکان لە گەرووی هورمزدا، ئەمەش لە چوارچێوەی گەمارۆی دەریایی سەر ئێراندا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سوپای ئەمریکا ئاڕاستەی 78 کەشتیی بازرگانی گۆڕیوە کە بەرەو ئێران دەچوون و چوار کەشتیی دیکەشی پەکخستووە بەهۆی پابەند نەبوونیان بەو گەمارۆیەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کەمپینێک بەڕێوەدەبات کە بەرپرسان ناویان ناوە "توڕەیی ئابووری"، ئەمەش سەپاندنی سزاکان، گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران و دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتیانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە تارانەوە هەیە لە ئاوەکانی سەرانسەری جیهاندا.
ئامانجی پلانەکە ئیفلیجکردنی بازرگانی نەوت و کاڵاکانی ئێرانە، لەگەڵ کارکردن بۆ بەئامانجگرتنی "کەشتیگەلی سێبەر" کە ئێران بۆ هەناردەکردنی سەرچاوەکانی پشتی پێ دەبەستێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن