چه‌ند گه‌نجێكی سعودیگێچه‌ڵ به خانمێك ده‌كه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی سێ گه‌نج كه له شوێنێكی گشتی له سعودیه گێچه‌ڵ به ئافره‌تێك ده‌كه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه سێ گه‌نجه‌كه ده‌ستگیر كراون.
به‌رپرسی مه‌ككه له‌ڕێی پۆستێك له تویته‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و سێ گه‌نجه ده‌ستگیر كراون كه وشه‌ی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر ئافره‌تێك له شوێنێكی گشتی به‌كارهێناوه و له هه‌مان كاتدا یه‌كێكیان به ڤیدیۆ دیمه‌نه‌كه‌ی تۆماركردوه و ئه‌وی دیكه‌یان كوێرانه ئاسمان فیشه‌ك باران ده‌كات به‌ناوی ئه‌وه‌ی پۆلیسی مه‌ككه‌یه له‌كاتێكدا هه‌رسێكیان هاوڵاتی ئاسایین و هیچ په‌یوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه نییه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن.