خوێنبەربوونی لووت
ڕاچڵهكین-
خوێنبهربوونی لوت حاڵهتێكی كتوپڕه و توشی مرۆڤ دهبێت، ئهم حاڵهته هۆكاری زۆره و دكتۆر پشدهر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ و لووت و گوێ دیارترینیان دهخاته ڕوو.
1-ئیدۆپاسی(Idiopathic )واتا نەخۆشییەک کە هەر لە خۆوە تووشدەبیت و هۆکەی نەزانراوه، ٨٥٪ ی حاڵەتەکانی خوێنبەربوونی لووت ئیدۆپاسیکە
2- زەبری دەرەکی
3- هەوای وشک
4- پەنجەکردن بە لووتدا
5- هەستەوەری (حەساسیەت)
6- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەنەی کە خوێن ڕووندەکەنەوە وەکو ئەسپرین و پلاڤێکس و وارفارین و هیپارین
7- هەڵامەت
8-بوونی تەنی نامۆ لە لووتدا
9- نەخۆشیی ڤۆن وڵبراند و ئۆزلەر وێبەر و هیمۆفیلیا و لیوکیمیا
10- نەخۆشیی دڵ و جگەر و گورچیلە
11- شێرپەنجەی لووت و گیرفانەکانی لووت
12- خواری کۆڵەکەی لووت
چارەسەری سەرەتایی:
1- دەبێت ئەو کەسەی کە خوێنی لوتی بەربووە دانیشێت، ملی بباتە پێشەوە و سەری خواربکاتەوه بۆ ئەوەی خوێنەکە نەچێتەوە ناو قوڕگی، پاشان بەشە نەرمەکەی لووتی بە پەنجە گەورە و شایەتمان بۆ ماوەی١٠-١٥ خولەک بگرێت، پاش تەواوبوونی کاتەکە بە هێواشی بەری بدات.
2- ئەگەر خوێنبەربونەکە بەردەوامبوو، پارچە لۆکەیەک بە ڕۆنی زەیتون(olive oil) یان فازەلین(Vaseline )چەور دەکەیت و دەیخەیتە ناو لوتەوە و دیسانەوە ١٠-١٥ خولەکی دیکە لووتی بگرێت.
3- ڕێگایەکی دیکەیش ئەوەیە لۆکەکە بە قەترەی لووت وەکو قەترەی ئۆتریڤین(xylometazoline) تەڕ بکەیت ئینجا بیخەیتە ناو لووتەوە هەڵبەت ئەگەر قەترەکە بەردەست بوو لە ماڵەوە. چونکە ئەو جۆرە قەترانە وا دەکات دەمارەکانی ناو لوت گرژ ببنەوە و بچنەوە یەک و خوێن بەربونەکە دەوەستێنێت.
4- ئەگەر خوێن بەربوونەکە بەو ڕێگایانەی سەرەوە کۆنترۆڵ نەبوو، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ بکەی بۆ کەوی کردن یان چارەسەری دیکە
ئەوانەی کە زوو زوو تووشی خوێن بەربوونی لووت دەبن پێویستە:
1- کاتی هەڵامەت و لووت سڕێن بە نەرمی و بە وریاییەوە لوتیان بسڕن و دەست بۆ ناو لووتیان نەبەن
2- ناو لووتیان بە ئاو و خوێ یان نۆرماڵ سەلاین(Normal saline )یان سپرای تایبەت بە لووت پاککەرەوە بشۆن
3- ئەوانەی ناو لووتیان وشکە، پێویستە لووتیان بە مەڵحەمی گارامایسینی چاو(Garamycine) یان فازەلین یان زەیتی زەیتون(olive oil) چەوری بکەن.