ئازاری پشت
ڕاچڵهكین-
ئازاری پشت یەکێک لەو کێشە تەندروستیانەیە کە زۆر باوە. ئەم ئازارە بۆ هەندێک کەس کاتییە و بۆ هەندێکی دیکە بەداخەوە درێژخایەنە کە دواجار پێویستیان بە نهشتهرگهری و چارەسەری لەم چەشنەیە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند شێواز ئاشنا دەبین بۆ ئەوەی کە نەهێڵین ئەم ئازارە تاقەتپڕووکێنە روومان تێبکات.
1- رجێمی خۆراک: رجێمێکی خۆراک کە کالیسیۆم و ڤیتامین D تێدابێ بۆ چارەسەری ئازاری پشت و تەندروستیی ئێسکەکان پێویستە.
2- وەرزش بکەن: وەرزش کردن بە رێکوپێکی و بە ئارامی دەتوانێ هێز و تاقەتی ئێوە زیاد بکات و دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولکەکان کارکردێکی باشتریان هەبێت. پیاسەکردن و مەلەکردن دوو وەرزشی باشن بۆ ئەم مەبەستە.
3- وەستانی زۆر: بۆ ئهوهی توشی ئازاری پشت و جومگه نهبیت له وهستانی زۆر دوور بكهوهرهوه.
4- کێشی جەستە: ئەو پهستانهی كێشی زۆر دەیخاتە سەر پشت لەوانەیە تووشی ئازاری پشتتان بکات. ئەگەر قەڵەون، کزبوون دەتوانێ یاریمەتیتان بدات.
5- وازهێنان لە جگەرەکێشان: بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن بەنیسبەت ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن زیاتر تووشی ئازاری پشت دەبن.
6- پێخەفی گونجاو: ئێوە دەبێ دۆشەکێک لە ژێر خۆتان رابخەن کە بڕبڕەی پشت راست راگرێت و لەهەمان کاتدا کێشی سمت و شان بهرگهی بگرێت.