مێرگەپان.. باوك و كچێك گیانیان لەدەستدا

کوردستان

01/01/2021     ژمارەی بینراو 632

راچڵەكین –

لە یەكێك لە باخەكانی هاوینەهەواری مێرگەپان لەپارێزگای سلێمانی، باوك و كچێك بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا.

سامان نادر، بەرێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی، بە راچڵەكین-ی راگەیاند، رووداوەكە بەهۆی سۆپای غازەوە بووە، باوكەوە تەمەنی 34 ساڵەو كچەكەشی تەمەنی 10 ساڵە، بەو هۆیەشەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی:" هەردوو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە".

بەپێی زانیارییەكان، باوك و كچەكە دانیشتووی شاری سلێمانین و لەكاتی رووداوەكەدا بەتەنها لە باخەكەیان بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن