موعین ئه‌سفه‌هانی
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی" موعین ئه‌سفه‌هانی" له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی دوو قۆڵی پیرۆزبایی ساڵی نوێیان كردوه.
موعین ئه‌سفه‌هانی به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی ئێران داده‌نرێت و هه‌وادارێكی زۆری له سه‌رانسه‌ری دنیا هه‌یه، له ساڵی 1951 له‌دایك بووه، یه‌كێكه له كۆنترین ئاوازدانه‌ره‌كانی گۆرانی فارسی له سه‌رده‌می خۆیی و له ئێسته‌شدا.
له ساڵی 1980 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی "یه‌كێكم خۆش ده‌وێ" بڵاو كرده‌وه، به‌م ئه‌لبوومه‌ش توانی خۆی به خه‌ڵكی ئێران بناسێنێت، له ساڵی 1981 ئێرانی جێ هێشتووه و له لۆس ئه‌نجلس له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی.
هه‌ندێك پڕِوپاگه‌نده هه‌یه ده‌ڵێن گوایه موعین نابینایه، به‌ڵام له ڕاستیدا وا نییه و دوو چاوی ساغی هه‌یه و ته‌نیا یه‌كێك له پێلوه‌كانی له سه‌رده‌می گه‌نجیدا له ده‌ست داوه.