سینگڵ 
          
					
          
         
         
         
          
					
          
ڕاچڵه‌كین-
هاوسه‌رگیری سونه‌تی ژیانه به‌ڵام هه‌ندێك له خانمان چانسی ئه‌وه‌یان نییه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و كه‌سێكی شیاو بۆ ژیانیان نادۆزنه‌وه.
خانمێك ئه‌م پرسیاره‌ی ناردوه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی فه‌توای میسری" ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات بمرێت پاداشتی چییه؟"
له‌لای خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی فه‌توای میسری وه‌ڵامی ئه‌م خانمه‌یانداوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه" هه‌ر ئافره‌تێك بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات بمرێت و سه‌بر و ئارام بگرێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی تیایدایه و سوپاسگوزاری خودا بێت ئه‌وه ڕای زانایانی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌یه  كه پاداشتی شه‌هیدی ده‌بێت و بۆ فه‌توای ئه‌م بابه‌ته‌ش پشت به چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام  درودی خودای لێبێت وه‌رگیراوه "