راچڵەکین-
بەهۆی بەسەرچوونی ماوەکەیان و نەشیاوی بۆ کێشان، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 24 کارتۆن توتنی نێرگەلەدا بگرن.
شێنێ عەتار، نوێنەری کوالێتی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامەت رایگەیاند، بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەیان و نەشیاوی بۆ کێشان، لیژنەکە دەستی بەسەر (24) کارتۆن توتنی نێرگەلەی جۆراوجۆردا لە فرۆشگای (رەونەق ئارانکیل) لەبازاڕی جگەرەکەی شاری سلێمانیدا گرتوە.
وتیشی، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، نێرگەلە کێشان زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، لەکاتی بەسەرچونی تام وبۆن و توتنەکانیدا، دەگۆڕێت و کاریگەری زیاتر و زیانەکانی زیاتر دەبێت لەسەر تەندروستی ئەو کەسانەی بەکاریدەهێنن و دەیکێشن.
دەشڵێت، لەهەر دوکان و شوێنی فرۆشتن و کافتریایەک دەست بەسەر توتن و تاموبۆنی بەسەرچوی نێرگەلەدا بگیرێت بەتوندی شوێنەکەو خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی توتنە بەسەرچوەکە لەناودەبرێت و خاوەنی (رەونەق ئارانکیل) رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

