یه‌ك دڵۆپی به 130 دۆلاره
ڕاچڵه‌كین-
دوپشك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له مه‌ترسیداره‌كان مێروه‌كان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، به‌ڵام ژه‌هره‌كه‌ی به گرانترین شله هه‌ژمار ده‌كرێت له جیهاندا.
یه‌ك گاڵۆن له ژه‌هری دوپشك نرخه‌كه‌ی 39 ملیۆن دۆلاره و گاڵۆنێك نزیكه‌ی 3.8 لیتره و بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك دڵۆپت ده‌ستبكه‌وێت پێویسته 130 دۆلار بده‌یت.
هۆكاری گرانی نرخی شله‌ی دوپشك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌رگرتنی ژه‌هری دوپشكه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م مێروه خۆی كارێكی ئاسان نییه و له یه‌ك دوپشك ته‌نها یه‌ك میلیگرام ژه‌هر وه‌رده‌گیرێت و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك گاڵۆن له ژه‌هری دوپشك پێویسته ژه‌هر له 2.64 ملیۆن دوپشك وه‌ربگیرێت.
پسپۆڕانی بواری زانستی ئاژه‌ڵان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن گه‌ستنی دوپشك سه‌د جار به ئازارتره له پێوه‌دانی هه‌نگ و ژه‌هری ئه‌م مێروه بۆ دروستكردنی جۆره‌ها ده‌رمان به‌كارده‌هێندرێت له‌وانه‌ش" ده‌رمانی مه‌لاریا و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك" و ئومێدی ئه‌وه‌ش هه‌یه له داهاتودا بۆ دروستكردنی ده‌رمانی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار به‌كاربهێندرێت.