هەندێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک

تەندروستی

04/01/2021     ژمارەی بینراو 7386

شێرپەنجەی مەمک


ڕاچڵه‌كین-

یەکێك لە گرنگترین و لەسەرزارترین جۆرەکانی شێرپەنجە ( شێرپەنجەی مەمک )ە، بە تایبەتی لای خانمان کە هەمیشە لە ترس و دڵەڕاوکێدان دەربارەی هەر ناڕەحەتییەک لە ( مەمک ) دا بێت، گەرچی ئەو ناڕەحەتییە لاوەکی و سادەش بێت.

زۆربەی خانمان ئەم نەخۆشییە وەک مۆتەکەیەک دەبینن لە کاتێکدا زۆربەی نەخۆشی و حاڵەتەکانی مەمک بێ مەترسین و چارەسەری بن بڕ یان هەیە. بگرە ئەو حاڵەتانەی جدین و پێویستیان بە چارەسەری درێژ خایەنیش هەیە، ڕێگە چارەسەری زۆر باش و کاریگەر لە ئێستادا بوونی هەیە و شێوازەکانی بەرەنگار بوونەوە و چارەسەریان هەمیشە لە پێشکەوتندایە.

ئه‌مانه‌ش باوترین نیشانه‌كانی توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك كه‌ دكتۆره‌سه‌ناریا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.
 
1- گرێی مەمک (دانەیەک یان زیاتر) کە رەقە و ناجووڵێتەوە لە ژێر دەستدا.
2- گۆڕانکاری لە پێستی مەمک وەک ئەستوربوون و سوربوونەوە
3- چاڵبوونی پێستی مەمک لە شوێنی گرێکە.
4- چوون بە ناوەوەی گۆی مەمک/ نایەتە دەرەوە بە دەست
5- تێکچوون لە شێوە و قەبارەی مەمکەکە
6- هەندێکجار دەردراوی خوێن لە گۆی مەمکەوە دێتە دەرەوە
7- هەستکردن بە گرێی ژێرباڵ
8- هەندێکجار گۆڕانکاری لە گۆی مەمکەکە روودەدات وەک ئەستوربوون و سوربوونەوە و وشکبوون.
خانمی خۆشەویست هەرکات هەستت بەگۆڕانکاریکرد لە مەمکدا تکایە پشکنینی بۆ ئەنجام بدە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن