نەخۆشی شیزۆفرینیا
ڕاچڵهكین-
ئەم نەخۆشییە چارەسەری هەیە لەسەر چەند ئاستێک کاردەکات، بەمشێوەیە كه دكتۆر جهعفهر پزیشکی پسپۆری دەروونی لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ كردوه.
1- ئەو نەخۆشانەی کە نیشانەکانی شیزۆفرینیایان هەیە و لە سەرەتاوە چارەسەر وەردەگرن، نیوەیان چاکدەبنەوە و وەکو کەسێکی ئاساییان لێدێتەوە. بەم کەسانە ناوترێت توشی شیزۆفرینیا بوون، بەڵکوو دوو جۆری تر نەخۆشیین کە هەمان نیشانەی شیزۆفرینیایان هەیە بەڵام ماوەکەیان لە ٦ مانگ کەمترە. ئەو دوو نەخۆشییەش بریتین لە سایکۆسسی کورتخایەن و سکیزۆفرینیفۆرم.
2- توشبوانیش بە نەخۆشی شیزۆفرینیا پاش وەرگرتنی دەرمان و چارەسەری پزیشکی بەشێکی کەمیان بە تەواوی چاکدەبنەوە. بەڵکو زۆرینەیان نیشانەکانیان دەمێنێتەوە یاخود نەخۆشییەکە دووبارە سەرهەڵدەداتەوە.
3-ئامانجی سەرەکی لە چارەسەی نەخۆشییەکەدا بریتییە لە " کەمکردنەوەی نیشانەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکە" واتە دەبێت نەخۆش بەردەوام چارەسەر وەربگرێت وەکوو هەرنەخۆشییەکی تری درێژخایەن.