مستیله‌یه‌ك به 12 هه‌زار ئه‌ڵماسه‌وه چووه كتێبی گینسه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
هیچكات پرسیاری ئه‌وه‌ت كردوه یه‌ك مستیله چه‌ند ئه‌ڵماس هه‌ڵده‌گرێت؟ به‌م دواییانه مستیله‌یه‌ك به 12.638 ئه‌ڵماسه‌وه چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
هاریش بانسال دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای"ئیكسواری ڕینانی" به‌ڕه‌گه‌ز هندی له شاری میرۆت له هندستان توانی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه بشكێنێت و زیاتر له 12 هه‌زار ئه‌ڵماس بۆ دروستكردنی یه‌ك مستیله به‌كاربهێنێت و به‌مه‌ش مستیله‌كه‌ی هاریش چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
مستیله‌كه‌ی هاریش ناوی" مستیله‌ی گوڵكردنه" و دیزاینه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی گوڵ دروستكراوه و پێشتر مستیله‌یه‌ك له‌لایه‌ن دیزاینه‌رێكی هندی خرایه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی 7801 پارچه ئه‌ڵماسی له دروستكردنیدا به‌كارهێنابوو.