سوودەکانی بۆیاخکردنی قەدی دارەکان

کشتوکاڵ

06/01/2021     ژمارەی بینراو 684

بۆیاخکردنی قەدی دارەکان


ڕاچڵه‌كین-

1-درەختەکان دەپاریزێت لە سەرمای زستان.
2- درەختەکان دەپاریزێت لە سوتاندنەوە بەهۆی بەرزی تیشکی خۆرەوە.
3- درەختەکان دەپاریزیت لە قڵیشان و توێکڵ هەڵبوون.
4- درەختەکان دەپارێزیت لە نەخۆشی یە کەڕوویەکان و نەخۆشی یە بەکتریەکان و ریگری دەکات لە دروست بونی قەوزە لەسەر قەدی دارەکان و دەپیاریزێت لەنەخۆشی یە ڤایرۆسی یەکان.
5- قەدەکان دەپاریزیت لە نەخۆشی یە مێرویه‌كان بەتایبەت کرمی هەڵکۆڵەری قەد (کرمی سەرپان ) و کرمی لولەیی.
6-دارەکان دەپاریزێت لە نەخۆشی یە بەکتریەکان.
7- قەدی دارەکان دەپاریزێت لە دوده‌ الفاكهه‌ وەک کرمی سێو و کرمی هەڵوچە.
8- پاریزگاری دەکات لەنەمامە ساواکان و دارە بەتەمەنەکان .
9- دارەکان دەپارێزیت لە زوو پیربوونیان واتە تەمەنی درەختەکان درێژ دەکاتەوە وەک لە : کۆخ و قەیسی و هەلوژەو سێو و گویز و سنەوبەر و دارە مزرەمەنیەکان و داری شاخەکان و داری باخچەو پارکەکان .

شێوازی هەڵگرتنی ئەم بۆیە پاریزگاریە:
پیویستە دوای بەکارهینان سەری بەجوانی قەپات بکریت و لە جیگایەکی وشک دابنرێت و لە شوێنێکدا نە زۆر گەرم بیت نە زۆر سارد ( جەوێکی ئاسایی) پێویستە بیپارێزیت لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر.

ئا: ئاسۆ فتاح

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن