خانمه هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاری میسری" فیفی عه‌بده"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاری میسری" فیفی عه‌بده" بۆیه‌كه‌مجار و دوای ماوه‌یه‌كی درێژ ئاشكرای كرد كه هۆكاری خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
فیفی له ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت" ده‌رزیه‌ك به هه‌ڵه لێیدراوه و به‌ر ده‌ماری كه‌وتووه و ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ستی ده‌ماری له‌ده‌ست بدات و له ئێستادا له قۆناغی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ده‌رمانی تایبه‌ت به ده‌مار وه‌رده‌گرێت و ده‌خه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتن و چالاكیه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌مبۆته‌وه.
ئه‌م خانمه به‌ڵێنی به هه‌واداره‌كانیداوه كه جارێكی دیكه و دوای چاكبونه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو هه‌واداره‌كانی له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام.