وتەبێژی حكومەت وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكات

کوردستان

07/01/2021     ژمارەی بینراو 3780

راچڵەین –

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت، حكومەت خەرجییەكانی كەمكردووەتەوەو داهاتیشی زیادكردووە.

جوتیار عادل لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ 7-1-2021 لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامیدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكردو رایگەیاند، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە سنوورەكان رێكبخاتەوەو دیاردەی قاچاخچییەتیش بنبڕ بكات.

وتیشی:" حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ دابینكردنی مووچە و ئەوە كاری لەپێشینەی دەبێت، وەزارەتی داراییش ئامادەكاری دەكات و هەر كاتێك داهاتەكەی ئامادەبوو، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت".
  
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت دەیەوێت دادپەروەری و شەفافیەت لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستاندا هەبێت و بۆچوونی سەرجەم وەزارەتەكانیش وەرگیراوە.

جوتیار عادل جەختی لەوەشكردەوە حكومەتی هەرێم داهاتەكان رێكدەخاتەوەو خەرجییەكانیش كەمكردووەتەوە، كاریش دەكات بۆ بنبڕكردنی دیاردەی قاچاخچییەتی لەسنوورەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن