(راچڵەكین) وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ئاشكرا دەكات

ئابوری

10/01/2021     ژمارەی بینراو 4120

راچڵەكین-

وابڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینەوە دابەش بكرێت. تائێستاش رێژەی لێبڕینەكە ئاشكرانەكراوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە (راچڵەكین)ی راگەیاند:"ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران دەكرێت."

لەچەند مانگی رابردوودا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەلێبڕینی 18% یاخود 21% و بۆ پلە تایبەتەكانیش 50% دابەشكراوە، سەرباری ئەوەی لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دابەشنەكراوە.

هەمان سەرچاوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بە(راچڵەكین)ی راگەیاند، لەئێستادا نزیكەی 430 ملیار دینار لەبەردەست وەزارەتەكەیەو چاوەڕێ دەكرێت تا ناوەراستی ئەم مانگە داهاتی نەوت بگاتە دەستیان و دواتر دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن